ئەردۆغان و پوتین پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا

لڤین:

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا بە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-ی راگەیاند، بەردەوامیدان بەو پێشهاتە ئەرێنییانەی لە کۆبوونەوەکانی ئیستانبوڵ بەمەبەستی کردنەوەی رێگایەک بۆ ئاشتی لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا بەدەست هێندرا لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند کە لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دوا پێشهاتەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیایان تاوتوێ کردووە.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە داوە، بەردەوامیدان بەو پێشهاتە ئەرێنییانەی لە کۆبوونەوەکانی ئیستانبوڵ بەمەبەستی کردنەوەی رێگایەک بۆ ئاشتی لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا بەدەست هێندرا لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە.

ئەردۆغان ئاماژەی دا بە گرنگی راگەیاندنی ئاگربەست، کارکردنی رێڕەوی مرۆیی بەشێوەیەکی کاریگەر و گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی بەشێوەیەکی ئاسایش پارێزراو و تیشکی خستە سەر ئەوەی تورکیا ئەوەی لە توانایدا بێت ئەنجامی دەدات بۆ هێنانەدی ئاشتی یەکجارەکی و راگرتنی ئەم رووداوانە کە زیان بە هەموو کەسێک دەگەیەنن.

سەرکۆماری تورکیا داواکارییەکەیشی دووپات کردەوە بۆ کۆبوونەوەی سەرکردەکان لە میانی پرۆسەی ئیستانبوڵ کە دەرفەتێکی زۆر گرنگە بۆ دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button