لە شاری هەولێر خۆپیشاندانە

لڤین:
بەشێک لە هاوڵاتیان له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانیان دژی هێرشی توركیا بۆسەر خاكی هه‌رێم ئه‌نجامدا و داواش لە سەرۆکایەتی هەرێم دەکەن بێتە دەنگ و کێشەی کورد چارەسەر بکرێت
ئەمڕۆ ٢٦ی نیسان سێشەممە، خۆپیشاندان لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەستی پێ‌کرد دژی هێرشەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم، هاوڵاتیانی ئەو شارە داوایان كرد هەرسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌کەی هه‌رێمی كوردستان بێنه ده‌نگ و كێشه‌ی كورد له باكوری كوردستان به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت.
شایەنی باسە بە دەستپێشخەریی حزبی شیوعی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کورد و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانی شاری هەولێر، لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر خۆپیشاندان دەستی پێکردوە.