هەپەگە شههیدبوونی سێ گهریلای راگەیاند

لڤین:
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی لە زاپ ڕاگەیاند، کە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبووە و یەکێکیان خەڵکی شارۆچکەی خانەقینە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ڕاگەیاند، کە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا لە ناوچەی زاپی باشووری کوردستان شەهیدبوون.
هەپەگە ڕایگەیاندووە: لەکاتی دەستپێکردنی هێرشە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکدا لە ١٧ی نیسان، هەڤاڵانمان حسێن، چیاگەر و عەگید لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانەوە تێکۆشانێکی گەورەیان کرد و چەندین داگیرکەریان سزادا، دوایی شەڕێکی سەخت ئەو سێ هەڤاڵەمان لە بۆردوومانی ئاسمانییدا شەهیدبوون، ئەوان بۆ هەموو جیهانیان سەلماند، کە بەرخۆدانە شەرەفمەندانەکەمان سەردەکەوێت.