ئەڵمانیا موشەکی دژە فڕۆکە دەدات بە ئۆکرانیا

لڤین:

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز یاسادانەرێکی باڵای هاوپەیمانێتی پارتە فەرمانڕەواکانی ئەڵمانیا وتی ئەڵمانیا بە فەڕمی ڕەوانەکردنی سیستمی موشەکی دژە فڕۆکەی گیپاردی بۆ ئۆکرانیا پەسەند کردووە.

یۆهانس ڤۆگڵی پارتی دیموکراتی ئازادی لیبڕاڵ لە ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیدا ئەو ڕاپۆرتەی پشتڕاست کردەوە کە بڕیارە وەزیری بەرگری وڵاتەکە کریستین لامبرێخت لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی سێشەممەدا لەگەڵ هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانی ڕامشتاینی ئەمەریکا لە ئەڵمانیا پێشنیاری ڕەوانەکردنی چەک دەکات بۆ ئۆکرانیا.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز کە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەڵمانیاشدا ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە لەسەر ئەوەی حکومەتەکەی شکستی هێناوە لە پێدانی چەکی قورس بە ئۆکرانیا، بەڵێنیداوە موشەکی دژە تانک و موشەکی دژە فڕۆکە بدات بە ئۆکرانیا، بەڵام دەڵێت ئەو جۆرە چەکانەی چەکی ” بەرگریکردنن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button