لیژنەی لێكۆڵینەوەی هێرشەكەی ماڵی شێخ باز كارەكانی تەواو كرد

لڤین:
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت “لیژنەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمانی عێراق لە هێرشەكەی سەر شاری هەولێر كارەكانی تەواوكرد و ئیدانەی هێرشەكە دەكەن”.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی نزیک لە پارتی راگەیاندووە “هێرشەكە ماڵێكی سڤیلی كردۆتە ئامانج و لەلایەن هیچ دەزگایەك بەكار نەهێندراوە، لیژنەی لێكۆڵینەوە لەو هێرشە مووشەكییە ئیدانەی هێرشەكە دەكات و پێشێلكارییەكی ئاشكرایی سەروەری عێراقە و پێویستە ئێران قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكاتەوە”.
ناوبراو وتویەتی “لیژنەكە جەختی لەوە كردۆتەوە كە پێویستە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێكارەكانی رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەكە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بگرێتەبەر”.