یه‌ده‌گی دراوی بیانی لە عێراق گه‌یشته 70 ملیار دۆلار

لڤین:
حكومه‌تی عیراق ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی ڕابردودا بڕی یه‌ده‌گی دراوی قورس له بانكی ناوه‌ندیدا زیاد بووه و ئێستا عیراق خاوه‌نی 70 ملیار دۆلاری یه‌ده‌گه.
مه‌زھه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به ئاژانسی ھه‌واڵی ره‌سمی عیراقی ڕاگه‌یاندوه؛ بانكی ناوه‌ندی توانای دارایی خۆی گه‌ڕاندۆته‌وه له‌ڕووی بونی یه‌ده‌گی دراوی نه‌ختینه‌ی بیانییه‌وه.
وتیشی، یه‌ده‌گی ئێستای بانكی ناوه‌ندیی عیراق گه‌یشتۆته 70 ملیار دۆلار، ئه‌وه‌ش سێ ھێنده‌ی ئه‌و قه‌رزه ده‌ره‌كیانه‌یه، كه پێویسته عیراق له نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2028 بیانداته‌وه.