عێراق لە دادگای فیدراڵی سکاڵا دژی هەرێم تۆمار دەکات

لڤین:

مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتی کە ئەم وڵاتە ڕوبەڕوی قەیرانێکی کەم وێنەی ئاوی و هاوینێکی زۆر سەخت و دژوار بووەتەوە و وشکەساڵییەکی گەورە ڕووی لە عێراق کردووە و ئەویش بۆ دابەزینی ڕێژەی بارین لە ماوەی سێ وەرزی بەردەوامدا دەگەڕێتەوە.

ناوبراو وتی کە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هەموو هەوڵێکی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی کە زیانەکانی ئەم دۆخە لە سەر ژیانی هاووڵاتیان کەم بێت.

ئەو وەزیرە عێراقییە هەروەها وتی کە ئەگەر هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی درووستکردنی بەنداوەکان بەردەوام بێت لە دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێم سکاڵا تۆمار دەکرێت.

بەرنامەی گەشەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە عێراق بە ڕادەیەکی زۆر لە دابینکردنی سەرچاوە ئاوییەکانی خۆی کەوتووەتە ژێر کاریگەریی هۆکارە دەرەکییەکان و بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و سیاسەتی وڵاتانی دراوسێ بۆ گلدانەوەی ئاو، لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی جیهاندایە لە ڕووی دۆخی مەترسیداری ئاو و مادە خۆراکییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button