بەهۆی سەردانەکەى بۆ هیندستان داواى ڕوونکردنەوە لە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکرێت

لڤین:

سەبارەت بە سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانی بۆ وڵاتی هندستان و دەستکەوت و بەرهەمى ئەو سەردانە بۆ پارێزگاکە، داوای ڕوونکردنەوە

کەریم عەلى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە فراکسیۆنى گۆڕان لە نووسینێکدا لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى فەیسبووک بڵاویکردەوە، سەبارەت بە سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانی بۆ وڵاتی هندستان، بەئیمزای چەند ئەندامێکی ئەنجومەنەکەمان داوا لە پارێزگارى سلێمانى دەکەین، کە لەبارەى هۆکارى سەردانەکەیان و دەستکەوت و بەرهەمى ئەو سەردانە بۆ پارێزگاکەمان چى دەبێت ڕوونکردنەوەمان پێبدات .

هەروەها لە بەشێکى دیکەى نووسینەکەى ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیدا هاتووە، ئەم جۆرە سەردانانە لەکاتێکدایە، کە پارێزگای سلێمانی لە هەموو ڕوویەکەوە غەرقی قەیران بووە و پشتگوێ خراوە.

جێگەى ئاماژەیە، لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بەسەردانێکى چەند ڕۆژە سەردانى وڵاتى هیندستانى کرد و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیان و دانیشتوانى سنورى سلێمانى بەدواى خۆیدا هێنا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button