کەشناسی: باران و تەرزە دەبارێت

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و تاوە بارانی بەخور دەبارێت کە هەندێک جار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت. دەشڵێت، “سبەینێ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچرڕ پچڕ لەناوچە جیاکاندا”.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و هەندێک جار بۆ گەواڵە هەوری بروسکاوی دەگۆڕێت.

دەشڵێت، پێشبینیدەکرێت تاوە بارانی بەخوڕ ببارێت کە هەندێک جار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت لەناوچە جیایاکانی پارێزگاکانی هەرێمدا و بەرێژەی زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لەکاتەکانی ئێوارە سەنتەری هەندێ لە شارەکان و دەوربەریشیان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ سێشەممە ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچر پچر لەناوچە جیاجیاکان و هەندێک جار بۆ بروسکە و تاوەباران دەگۆرێت بەتایبەتی لەکاتەکانی دوا نیوەڕۆدا کە سەنتەری هەندێ شار و دەوروبەرییان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button