ئەمڕۆ لە فەرەنسا پۆستی سەرۆکایەتی یەکلایی دەبێتەوە

لڤین:

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکايەتی لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە خولی يەکەمدا هەريەک لە ئيمانيۆل ماکرۆن و مارين لو پێن دەنگی پێويستيان بەدەستهێنا و بوونە رکابەری سەرەکی.

ئەمڕۆ يەکشەممە 24 نيسان، خولی دووەمی هەڵبژاردن لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، لە خولی يەکەمی هەڵبژاردنەکاندا کە 10ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، ئيمانيۆل ماكرۆن سەرۆکی پێشووی فەرەنسا 27.84% دەنگەکانی بەدەستهێنا، وە مارین لۆپێن سەرۆکی پارتی (بەرەى نيشتمانی) توندڕەوی راستڕە و 23.15% دەنگەکانی بەدەستهێنا.

لەکاتی ئێستادا مارین لوبین-ی تەمەن 53 ساڵ کە بە رەگەز خەڵکی وڵاتی میسرە کاندیدێکی بەهێزە بۆ پۆستی سەرۆکی فەرەنسا، ناوبراو بروانامەی ماستەری هەیە لە یاسادا، لەکاتی ئێستادا پیشەی پارێزەرە و چەندین دەسەڵاتی یاسایی لە فەرەنسادا وەرگرتووە.

ئەم دوو رکابەرە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2017 لە خولی کۆتايدا رووبەرووی يەکتر بوونەوە و ماکرۆن سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام شيکەرەوە سياسييەکان وای بۆ دەچن ماری لۆپێن لەم هەڵبژاردنەدا شانسێکی زياتری هەيە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button