تورکیا لە هەرێمی کوردستان 5 بنکەی سەربازی نوێ دروست دەکات

لڤین:
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، سوپای تورکیا دەیەوێت 5 بنکەی سەربازی لە ناوچە کوێستانییەکانی زاپ، ئاواشین، کورە زراو و گوندەکانی دەوروبەری لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێت.
هەروەها ئاماژە بەوەدا کە تورکیا دەیەوێ بگاتە ناوچەی شەلادزێ لە خاکی کوردستان و هێزەکانی خۆی لە کێوەکانی چیای ڕەش، ئەشکەفتا بریندارا، ئەرەس فارس، ورخەلە و کورە ژاوە سەقامگیر بکات.
شایەنی باسە لەم رۆژانەی دواییدا شەڕی توند لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لەو ناوچانە رووی داوە و تورکیا بۆردومانی سەختی ناوچەکەی کردووە.