هۆشیار زێباری هێرش دەکاتە سەر پەکەکە

لڤین:

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشیار زێباری رایگەیاند، “ئەوەی لە شنگال روودەدات کارەساتە و هێزە عێراقییەکان ناتوانن رێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکەن”.

هۆشیار زێباری لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی رەوشی شنگال، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشیار زێباری لە پەیامەکەی ئاماژەی بەوە کردووە کە “ئەوەی لە شنگال روودەدات کارەساتە! هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و تیرۆریستانی یەپەشە لە ئێزدییەکانی ناوچەکە لە شنگال حوکم دەکەن”.

هۆشیار زێباری ئاشکرای کردووە کە “پەکەکە و یەپەشە لە رووی سیاسی و داراییەوە لەلایەن سەرۆکایەتی دەستەی حەشدی شەعبی بە سەرۆکایەتیی فالح فەیازەوە پشتیوانی دەکرێن”.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێزە عێراقییەکان ناتوانن رێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکەن و ئاوارەکان بگەڕێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button