کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت

لڤین:

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دوایی نیوەرۆوە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو. دەشڵێت، “سبەینێ ئەگەری باران بارین هەیە”.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، کەشی ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دوایی نیوەرۆشەوە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو.

ئاشکراشیکردووە، سبەینێ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە، لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە کاتەکانی شەودا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.

دەشڵێت، لە پارێزگای دهۆکیش ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دروسبوونی تۆز و خۆلێکی سووک.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button