حکومەتی عێراق سکاڵا لە دژی تورکیا تۆمار دەکات

لڤین:

وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵایەک لە دژی تورکیا لە دادگای نێودەوڵەتی دەجوڵێنێت، ئەویش بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “تەواوی بەڵگەکانمان لەسەر تورکیا بردووەتە دادگای نێودەوڵەتی و داوای 34 ملیار دۆلار قەرەبوو لەو وڵاتە دەکەین”.

وەزیری نەوتی عێراق هۆکاری سکاڵاکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی نەوتی کەرکوک بەبێ ئاگاداری عێراق و بە خاکی تورکیادا گواستراوەتەوە بازاڕەکانی جیهان و فرۆشراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button