جوتیار عادل:ئەوەی لە بەریتانیا ڕوویدا بەقەد قاچی مێروولەیەک کاریگەریی نیە

لڤین:

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەوەی لە بەریتانیا بەرامبەر سەرۆکی حکومەت کرا، بەقەد قاچی مێروولەیەک کاریگەریی نیە”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی چوار چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەن.

جوتیار عادل لەبارەی لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم بە ڕۆژنامەنووسانی وت “من دەپرسم پەکەکە چی دەکات لەو ناوچانە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button