بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفرانس دەبەستێت

لڤین:
دواى جەژنى رەمەزان بزووتنەوەى گۆڕان دووەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بەڕێوەدەبات. رۆژى پێنجشەممە, 21-4-2022 لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى بزووتنەوەکە کۆبووەوە و کۆتاییهاتنى کارەکانیان تاوتوێکرد.
بڕیارەکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوە بووە دواى جەژن و بە بەشداریی، نزیکەى 100 هەڵسوڕاو و گۆڕانخواز بچنە نێو هۆڵى کۆنفرانسەوە.
یاسین حەمەعەلى، سکرتێرى لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى گۆڕان بە بە کەناڵی رووداوی  نزیک لە پارتی راگەیاند، “زۆرینەى کارەکانمان کۆتاییان هاتووە و پەیڕەو، پڕۆگرام و بەرنامەکان و راپۆرتى لیژنەکان بۆ کۆنفرانس ئامادەن، تەنیا پێداچوونەوەى زمانەوانی ماوە، بەو هیوایەى کۆنفرانس ببێتە هۆکارى نوێبوونەوەى گۆڕان.”
لیژنەى باڵاى ئامادەکاریی کۆنفرانس لە 11 کەس پێکهاتوون کە نوێنەرایەتیی 11 دامەزراوە دەکەن.
پێکهاتەی لیژنەی باڵای ئامادەکاریی کۆنفرانسی نیشتمانیی گۆڕان.
– لیژنەی بەرنامەی سیاسی.
– لیژنەی دەستووری نێوخۆ.
– لیژنەی درووشم و لۆگۆ.
– لیژنەی پلاتفۆڕمی هەڵبژاردن.
– لیژنەی هەڵسەنگاندنی نوێنەران و تیمی حکومەت.
– لیژنەی هەڵسەنگاندنی جڤاتی نیشتمانی.
– ژووری پەیجووری.
– ژووری یاسایی.
– ژووری کارگێڕی و دارایی.
– ژووری رۆژنامەوانی.
– ژووری هەڵبژاردن.
ئامادەکارییەکانى گۆڕان بۆ هەستانەوە و خۆڕێکخستنەوە شەش مانگى خایاند، پلانى نوێبوونەوەکەشیان بۆ چوار ساڵى داهاتووە.
کاردۆ محەممەد، رێکخەرى ژوورى حکومەت و پەرلەمانى گۆڕان ڕایگەیاند “ئێمە لەو ماوە دوورودرێژەدا بە شوێن ئەوەوە بووین کە هۆکار چى بوو گۆڕان کەوتە ئەو دۆخەوە و چى بکەین بۆ خۆڕێکخستنەوە و خۆسازدان، ئێستا کۆتایی هەموو هەڵسەنگاندنەکانە و بەرەو کۆنفرانس دەچن، کە تەنیا ماوە شوێن و ژمارەى بەشداربووان دیاریى بکەین.”
هەروەها ئەو لیژنەیەى پێش سێ مانگ سەردانى ناڕازییەکانى کردبوو بۆ گەڕانەوە و بەشداری، زۆرینەیان ئامادەنەبوون بچنەوە گردەکە، یان مەرج و داواکارییەکانیان ئەوەندە قورس بووە، ئاسان نییە بۆ قۆناخى پێش کۆنفراس، گۆڕان پێى جێبەجێبکرێت، لە سەروو هەموویانەوە گەڕانەوەى موڵک و ماڵ، پشک و خاوەندارێتیی بزووتنەوەکەیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button