دوو ڕویی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیرانی زۆنی زەرد هەموو سنورێکی تێپەڕاندووە

لڤین:

دكتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، ره‌خنه‌ی توند له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گرێت له‌ به‌ره‌نجامی جیاوازیكردن له‌ دامه‌زراندنی كارمه‌ندو پزیشك له‌ شاره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و دابینكردنی ده‌رمان و له‌ به‌رامبه‌ردا پشتگوێخستنی سلێمانی.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
پەیامێك و یەك مەرحەبا ……..
دوو ڕویی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیرانی زۆنی زەرد لە سیاسەت كردن بەرامبەر دۆخی تەندروستی و كارمەندانی دانەمەزراوی ئەم زۆنە هەموو سنورێكی ئەخلاقی تێپەڕاندووە پێویستە وەزیری تەندروستی بێ سێ و دوو ڕوون كردنەوە بدات وپۆزش بۆ كارمەندانی دانەمەزراو و خۆبەخشی ئێرە بێنێتەوە لە كاتێكا تەنانەت فەرمانی كاركردن بە خۆبەخشیش بۆ ئێمە ڕەت ئەكاتەوە لەهەمان كات بە خشكەیی وبەبێ دەنگی لیستی دامەزراندن بۆ زۆنی ئیدارەی ئەولا ژێر بەژێرو لارە لار ڕا ئەگەیەنن كاتێك دێتە سەر قسەو باسی دوو ئیدارەیی هەموو ئۆباڵەكە ئەخەنە سەر لایەنی تر بەڵام ئێمە ئێمە دەمێكە ووتومانە كە ئەوەی بەرامبەر ئێرە ئەكرێ سزاو كێبڕكێ و باجی سیاسیە كە زەرەرمەندی سەرەكی تێیدا سلێمانیە ، دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە لێواری ووشك بوونە وەزیری تەندروستی لە چاوی سیاسەتی حزبەكەی ئەیخاتە سەر نەبوونی پارەی نەختینە كە لەوانەیە بەشێكی ڕاست بێت بەلام بەشە هەرە گرنگەكەی وەزیرو وەزارەتی تەندروستیە كە خەم ساردن بەرامبەر ئیفلیج كردنی بەشێك لە لاشەی وەزارەتی تەندروستی كە ئەویش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیە ، بەڵام خۆ دامەزراندنی دەرچوانی بەشە تەندروستیەكان لە سلێمانی جیاوازی ڕەنگ و دەنگ نیە لەچاو ئەوانەی زۆنەكەی ئەولا لێ بە ئاشكرا ئەوان پێمان ئەڵێن بەڵێ جیاوازن و تا زەرد نەبن و پایزی خەزانتان پیشان نەدەین جارێكی تر لافی پێشەنگی تەندروستی لێ مەدەن چونكە دەسەڵاتی دامەزراندن و هەستانەوەتان لای ئێمەیە تا سازش بۆ ئێمە نەكەن هیچ بەخۆتانەوە نابینن ، سەیرە وەزارەتێك كە خزمەتگوزاریەو هەموو ئەركەكەی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانە بەبێ جیاوازی ڕەنگ و دەنگ و ئاین و ڕەگەز ، ئێستا جیاوازی لە دامەزراندن و گەشەسەندنی سەرچاوەی مرۆیی بەشێك لە هەرە گرنگترین و پێشەنگترینی دەزگاكانی ئەكا بە ئامانجی زەق كردنەوەی هەستی جیاكاری و ناوچەگەری لەگەڵ ئەم زۆنە ، بۆیە پێویستە بەرپرسانی ئەم زۆنە لە ئیدارەی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەم بێدەنگی بشكێنن و هەم ئەم دۆخە ڕەت بكەنەوە لەهەمان كات دا وەزارەتی تەندروستی یەكلای بكاتەوە كە ئایا سلێمانی و دەوروبەری بەشێك نین لە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی ئێمەش بزاین كە ئایا مریشك لە
هێلكەیە یان هێلكە لە مریشكە ………

دكتۆر هێرش سەید سەلیم
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
٢٢/٠٤/٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button