بەهەزاران داری قەڵەم تۆز لە سلێمانی وشکبوون

لڤین:
داری قەڵەم تۆز(یوکالیپتۆز) بە نەخۆشخانەی سەرڕێگاکان ناسراوە، رۆنی قەڵەم تۆز دژە ئۆکسیدە، هۆکاری سەرەکی پاککردنەوەی سییەکانە، هەر لە مێژەوە بە دژە(کۆکەو هەڵامەت و سیل و ڕەبۆ ) ناسراوە، دەکرێت لە باخچەو شەتڵگەی تایبەت بروێندرێت و خزمەتبکرێت تا خزمەتمان بکات…
بەڵام دارێکی ناسکەو بەرگەی رەشەبای سلێمانی وبەفری زۆر ناگرێ، بە هۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی کە لە 17/1/2022 سلێمانی و ناوچەکەی گرتەوە بە هەزاران دار کە غەریبن بە ژینگەی سلێمانی وشک بوون.
هەروەها ژینگە دۆستان دەڵێن بە ملیۆنان دۆلار لە کرین و چاندنی دارو گوڵ خەرجکراوە کە ئێستا هەمووی وشک بوو
ئەوەش بۆ چەند هۆیەک دەگەرێتەوە; نەشارەزایی و کەمتەرخەمی و بوونی گەندەڵی زۆرە وەک تەواویی سکتەرەکانی تر
هەر بۆیە پێویستە لە کاتی رواندنی دارودرەخت رەچاوی رەشەباو سەرماو گەرما و کەم ئاوی بکرێت و ئەو دارانە بڕوێنرێن کە گونجاون لە گەڵ ژینگەی شار وەک دارتوو و داربەڕووە.