لەسەر ئازاردان و زیندانیکردنی هاوسەری پێشوتری تۆمەتبارێك دەستگیركرا

لڤین:

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد کە توندوتیژی بەرامبەر هاوسەری پێشووتری بەکارهێنابوو، پاشان زیندانیشی کردبوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە واگومان دەكرێت لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ژنێك زیندانیکراوەو رێگەی هاتنە دەرەوەی لێگیراوە، مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ژنەكە بدۆزرێتەوە كە لە ژوری هۆتێلێكدا لەلایەن هاوسەری پێشوتریەوە بەندكراوەو ئازار دراوە ، پاشانیش توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت .

هەروەها لەئێستادا تۆمەتبار (ع ، م ، ه لەدایكبووی 1992 بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button