نەخشەی ئۆپراسیۆنە سەربازیەكەی توركیا بڵاوکرایەوە

لڤین:

تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی CPT ئەمریكی، دوایین گۆڕانكارییەكانی هێرشە داگیركارییەكەی دەوڵەتی تورك بۆسەر باشووری كوردستان ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، بە قوڵایی ١٩ كیلۆمەتر، بەرەو سنووری شیلادزێ ھاتووەتە ناوەوە و جەنگێكی قورس بەڕێوە دەچێت.

شەوی ١٧ی ئەم مانگە، دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشی زەمینی بۆسەر چیای كوڕەژارۆ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ١٥ی مانگە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێكردووە و بەپێی دوای ئاماری هەپەگە ٨٧ سەربازی توركیا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا كوژراون.

لەبارەی دوای گۆڕانكارییەكانی ئەو هێرشە داگیركارییەی دەوڵەتی توركەوە، تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی CPT ئەمریكی بڵاویكردەوە، ھێزی سەربازیی توركیا، لە چیا و ناوچە سەختەكانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و كوڕەژارۆ، سەربازەكانی لە ھەلیكۆپتەرەوە بە پەرەشوت ھێناوەتە خوارەوە بەناوچەكەدا بڵاویكردوونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەوکەی سی پی تی،  سوپای توركیا بە قوڵایی ١٩ كیلۆمەتر، لە سنووری توركیاوە بەرەو سنووری شیلادزێ ھاتووەتە ناوەوە و لە ھەوڵدایە بۆ دروستكردنی پێنج بارەگای سەربازیی لە چیای ڕەش، ئەشكەفتا برینداران، ئارس فارس، وەرخەلێ و كورەژارۆ، لە ١٧ی نیسانەوە، ھێزی ئاسمانی توركیا بە چڕی بۆردوومانی ناوچەكانی ئاڤاشین، باسیا، زاپ، كوڕەژارۆ، مەتینا و گوندەكانی دەڤەری بەرواری باڵا دەكات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، شەڕ و پێكدادان لەو ناوچانەدا بەردەوامە، ھەرچەندە تائێستا ھیچ زیانێكی گیانی بۆسەر ھاوڵاتیانی مەدەنی تۆمارنەكراوە، بەڵام ھێلیكۆپتەر و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بەبەردەوامیی بەسەر ناوچە مەدەنی نیشینەكانی دەڤەری ئامێدیدا دەسووڕێنەوە.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی سی پی تی دا هاتووە: هێرشەكە بووەتە ھۆی بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوكێ لەناو ھاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەی ئامێدی’دا، لەپاڵ ئەوەشدا لەترسی بە ئامانجگرتن و بۆردوومانكردنیان، گوندنشینان ناتوانن بچن بۆ چیاكانی ئەو ناوچەیە بۆ كۆكردنەوەی گیا بەھارییەكان، كە ئەم كارە یەكێكە لە سەرچاوەكانی بژێویی ژیانی گوندنشینان. لەھەمانكاتیشدا، بارودۆخی ناوچەكە كاریگەریی كردووەتە سەر كەرتی گەشتیاریی.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button