هەپەگە: ٨٧ سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

لڤین:
بەپێی دوایین ئاماری فەرمیی هەپەگە، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ٨٧ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون و ١٥ داگیرکەریش برینداربوون.
بەپێی ئامارەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٨٧ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین، کوژراون، ١٥ داگیرکەریش، برینداربوون.
هەپەگە ڕایگەیاند، لەو سێ ڕۆژەدا هێزەکانی گەریلا دوو فڕۆکەی سیخوڕییان خستووەتە خوارەوە و دوو هێلیۆپتەریشیان پێکاوە.
شەوی ١٧ی ئەم مانگە، دەوڵەتی داگیركەری توركیا هێرشی زەمینی بۆسەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ١٥ی نیسانەوە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچانە، دەستیپێکردبوو.
پێشتر و لە ڕۆژی ٢٦ی ئازار، کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە ئاشکرایکرد، سوپای تورکیا و پارتی پیلانیان داناوە هێرش بۆ سەر گەریلاکان دەستپێبکەن، بۆئەوەش سیناریۆیەكی مەترسیدار داڕێژراوە و پارتی بەشدار دەبێت لە هێرشەكاندا و داوایشیكرد، ڕێگریی لەو پیلانە بکرێت، چونکە دەستکەوتەکانی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.