کەشناسی ڕەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەکان بەگشتی ئاسمانی سەرجەم شارەکان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک وە خێرای با لە هەندێک کاتدا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان.

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوارشەمە و سبەى پێنج شەممە لە پارێزگاى هەولێر:

*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک وە خێرای با لە هەندێک کاتدا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 23 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى

*سبەى پێنج شەممە

*کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 21 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/32 پلەى سیلیزى

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوارشەمە و سبەى پێنج شەممە لە پارێزگاى سلێمانی:

*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک و خێرای با لەهەندێک کاتدا وە بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا.
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 20 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 28 پلەى سیلیزى

*سبەى پێنج شەممە

*کەش/ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29 پلەى سیلیزى

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوارشەمە و سبەى پێنج شەممە لە پارێزگاى دهۆک:

*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 18 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 24 پلەى سیلیزى.

*سبەى پێنج شەممە

*کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 16 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى .

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوارشەمە و سبەى پێنج شەممە لە پارێزگاى کەرکوک:

*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی زۆر و زیاد بوونی خێرای با لەگەڵ کەمبونەوەی مەودای بینین .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 22 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 30 پلەى سیلیزى.

*سبەى پێنج شەممە

*کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 20 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 32 پلەى سیلیزى

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوار شەمە و سبەى پێنج شەممە لە پارێزگاى هەڵەبجە:

*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزو خۆل و زیاد بوونی خێرای با لەگەڵ بارینی نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 16 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29 پلەى سیلیزى .

*سبەى پێنج شەممە

*کەش/ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت.
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 13 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button