بڕیارێکی ئێران مەترسیەکی جدی لەسەر بازاڕی هەرێمی کوردستان دروست دەکات

لڤین/ سروش سازانی
بەپێی دواین بڕیار وەزارەتی کشتوکاڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ناردنە دەرەوەی چەند کاڵایەک قەدەغە دەکات و هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا کە مەترسی لەسەر بڕی پێداویستی ناوخۆیی دروست کردوە.
لە بڕیارەکەدا هاتوە کە داوا لە سەرجەم مەرزەکانی ئەو وڵاتە دەکات ڕێگری بکرێت لە هەناردەی تەماتە ، پەتاتە، پیاز و باینجان ، بەهۆی تا کاتێکی نادیار.
ئەم بڕیارە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بازاڕی هەرێمی کوردستان دروست دەکات بەو پیێەی ئەم کاڵایانە پێداویستی ڕۆژانەی خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بەڕێژەیەکی بەرچاو لە وڵاتی ئێرانەوە دێنە هەرێمی کوردستان.