پارەی کارمەندانی کۆمیسۆن دابەش دەکرێت

لڤین:

سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، ئەمڕۆ چەکی پارەی کارمەندانی سندوقەکانی دەنگدان دەگاتە دەست کۆمسیۆن و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا پارەی چاودێرانی هەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەم دابەش بکرێت.

لە عێراق بۆچاودێری سندوقی هەڵبژاردنەکان؛ بڕی ١٥٠ هەزار دینار و نووسراوێکی رێز و سوپاس کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشکەشدەکرێت دەدرێتە ئەو چاودێرانەی فەرمانبەری دەوڵەتن و بڕی ٢٥٠ هەزار دینار دەدرێتە ئەو چاودێرانەی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان  و دانەمەزراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button