زانیارییە هەواڵگرییەکانی کەجەکە تەواو دەرچوو

هێرشی هاوبەشی دەوڵەتی تورکیا و پارتی دەستیپێکرد!.

نیاز حەمید

دوێنی دوای هەفتەیەک لە بۆردوومانی خەستی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە سنوری نێوان باکور وباشور، سوپای تورکیا بە هەماهەنگی پارتی و گروپە تیرۆریستەکانی داعش-نوسرە -لەشکری رۆژ، هێرشی بەربڵاویان بۆ سەر چەندین ناوچە دەستپێکرد بەتایبەتی ناوچەی زاپ.

سەرچاوەیەک نزیک لە کەجەکە لە ٢٥ ی ئازاری ئەمساڵ پێیراگەیاندم کە لە چەند هەفتەی دادێ هێرش بۆ سەر گەریلا دەستپێدەکات. دواتر بە رەسمی کەجەکە ئەو هەواڵەی ئاشکراکرد وگوتی لە ١٥ -٢٠ مانگی نیسان هێرشەکە دەست پێدەکات. دوای ماویەکی کورت میدیای پارتی ئەم هەواڵەی کەجەکەیان بە ناراست زانی و، گوتیان: ٢٠ نیسان زۆر دوور نییە یەکتر دەبینینەوە!. دەبێت ئێستا میدیا چەواشەی پارتی چی بڵێن؟!.

جێگای باسە دوێنێ سوپای تورکیای داگیرکەر لە دژی چیای ڕەش هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدا و هەوڵیدا سەربازەکانی لە ئاسمانەوە دابەزێنێت. ئەو سەربازە داگیرکەرانە، کە دەیانویست پێشڕەوی بکەن لەلایەن گەریلاکانی هەپەگەوە بە توندی بەرەنگارییان کرا.

سوپای داگیرکەری تورک هەوڵیدا بە کۆپتەر لە ئاسمانەوە سەرباز دابەزێنێت و لە زەمینەوە دەست بە پێشڕەوی بکات، بەڵام لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە بە توندی بەرەنگارییان کرا و گورزی قورسیان لێدرا.

گەریلاکانی هەپەگە بە تاکتیکی کەمین و تەقاندنەوە هێرشیان کردە سەر سوپای تورک، کە هەوڵی دەدا لە زەمینەوە پێشڕەوی بکات.

جێگای باسە کۆپتەرەکان لە ناوچەکانی دەڤەری ژێر دەسەلاتی چەتەکانی پارتیەوە هێرشیان دەکردە سەر گەریلا. سەربازگەکانی سوپای داگیرکەر لەلایەن چەتەکانی پارتیەوە دەپارێزرێن.

ئەوەش دەبێت بگوترێت، پارتیش هێزێکی زۆری لە دەڤەرەکانی شەڕ بڵاوەپێکردووە و، ئامادەن بۆ ئەوەی پشتیوانی لە سوپای داگیرکەر بکەن، شەڕی گەریلا بکەن.

لە دوایین پەلکێشکردنی سەرۆکی حکومەتی تەزویر و تاڵان بۆ بەردەم ئەردۆگان، فەرمانی پێکردن، کە دەبێت بەشداری ئەو شەري ببن بۆ کوردکوشتن.. سەرچەتەکانی پارتی مێژوویەکی گەمارییان هەیە لە خزمەتکردنی ئەجندای داگیرکەران وهەمیشە لە دژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد بوونە و دەبن.

رۆژانی دادێ وردەکاتر زێدەتری ئەم هێرشە بەربڵاوە بۆ رای گشتی روون دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button