هاوپەیمانی فەتح: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان کارەساتە

لڤین:

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان دەکات و دەڵێت” بێدەنگی حکومەت وای لە تورکیا کردووە سەروەری عێراق پێشێل بکات”. 

عەلی ئەلفەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە” ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدات لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کارەساتێکی ڕاستەقینەیە و بێدەنگی حکومەت وای لە تورکیا کردووە کە بەردەوام سەروەری خاکی عێراق پێشێل بکات”.
ئەوەشی خستەڕوو، دەوڵەتی تورکیا پلانی ئەوەی هەیە شەنگال و ناوچەکانی دیکە داگیربکات، بۆیە پێویستە هێزە نیشتیمانییەکان دژی پیلانەکانی تورکیا کاربکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button