ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان: ئەگەر بە زوویی پەرلەمان کۆنەبێتەوە رێکاری مەدەنی دەگرینە بەر

لڤین:
فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاند، ئەگەر بە زووترین کات پەرلەمان کۆنەبێتەوە، رێکاری تری مەدەنی دەگرینە بەر.
فراکسیۆنەکانی نەوەی نوی و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنن “دەسەڵات بەهۆی دزی و گەندەڵییەوە ناتوانێت موچە دابەشبکات و ئەگەر بە زووترین کات پەرلەمان کۆنەبێتەوە، رێکاری تری مەدەنی دەگرینە بەر”.
ئەو فراکسیۆنانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ئەم دەسەڵاتە کەڵکی مانەوەی نەماوە و دەبێت بگۆڕدرێت. هەروەها ئەگەر بە زووترین کات پەرلەمان کۆنەبێتەوە، رێکاری تری مەدەنی دەگرینە بەر.