هەپەگە نوێترین زیانەکانی تورکیای ڕاگەیاند

لڤین:
هەپەگە ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تورکیا بۆسەر زاپ و ئاڤاشین لەلایەن گەریلاکانەوە ٢٨ سەربازی تورکیا کوژراون.
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا دوایین زانیاریی لەبارەی هێرشەکەی سوپای تورکیا بۆسەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە کە لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکە ئەوە سێهەمین ڕاگەیەندراوە لەو بارەیەوە بڵاوی بکاتەوە ڕایگەیاند “هێزەکانی گەریلا ٢٨ داگیرکەریان لە زاپ و ئاڤاشین سزادا و نۆ داگیرکەریش برینداربوون”.
هێرشەکە دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ لای ئەردۆغان دەستیپێکرد، هەپەگە لە بارەی زیانەکانی تورکیاوە ڕاشیگەیاندووە، گەریلاکان گورزیان لە دوو هێلیکۆپتەریش داوە.