سوپای تورکیا هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان

لڤین:

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانەکانی هێرش دەکاتە سەر چەند ناوچەیەکی سنووری ئامێدی و شیلادزێ و تل تەمر لە ڕۆژئاوای کوردستان.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، فرۆکە و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە ئێوارەی ئەمرۆوە لە سنووری ئامێدی وشیلازێ دەستیان بە بۆردوومان کردووە و تا ئێستا لە هێرس و بۆردوومانەکانیان بەردەوامن و دڵەڕاوکیی لە لای خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە.

بۆردوومانەکە بە فرۆکە و هێلیکۆپتەر و تۆپباراب بەردەوامە و ترسێکی زۆر لەلای هاوڵاتیانی ناوجەکە دروست بووە و زیانەکانی بۆردوومان و تۆپبارانەکە تا ئێستا نەزاندراوە.

ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوجە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە چیای کوڕەژار لە شیلادزێ و زنجیرە چیای مەتینا لە ئامێدی و ناوچەی بەرواری باڵا کراونەتە ئامانج.

هاوکات سوپای تورکیا و هاوکارەکانی، لە ناوچەی زرگان و تل تەمر لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکەن و تا ئێستا زیانەکانی ئەو تۆپبارانە نەزاندراوە.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی پێشتری کەجەکە، پارتی و دەوڵەتی تورکیا لەسەر هێرشکردنە سەر هێزەکانی گەریلا ڕێککەوتوون.

هەروەها، ڕۆژی هەینیش مەسرور بارزانی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حزبەکەی سەردانی تورکیایان کرد و بە وتەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گفتوگۆیان لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایشی هەردوولا کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button