وەزارەتی دارایی پارە بۆ بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران خەرج دەكات

لڤین:
لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری دا بە خەرجکردنی هاوکاری مامۆستایان و فەرمانبەران لە قوتابخانەکانی پەنابەری سوری بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی لەسەرە هاتووە” پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٩٩١ لە ٢٠-٢-٢٠٢٢) بڕیار درا بە خەرج کردنی هاوکاری مامۆستایان و فەرمانبەران لە قوتابخانەکانی پەنابەری سوری بۆ مانگی ١-٢٠٢٢”.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕی پارەکە (١٤٢) ملیۆن دینارە و لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنوێنییەکان، لەسەر بودجەی ساڵی (٢٠٢٢) خەرج دەکرێت.