ڕووسیا داوای خۆبەدەستەوەدانی ئۆکرانییەکان دەکات

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە دوا مۆلەتی دا بە سەربازە ئۆکرانییەکان لە ماریۆپۆل بۆ دانانی چەکەکانیان، کە مۆسکۆ دەڵێت هێزەکانی بە تەواوی کۆنتڕۆڵیان کردووە، کە ئەوەش هەرە گەورەترین دەستبەسەراگرتنی ڕووسیایە بۆ شارێکی ئۆکرانی لەوەتای شەڕ نزیکەی دوو مانگە دەستیپێکردووە.

هەرچەندێکە دوای چەند کاتژمێرێک پاش بەسەرچوونی ئەو مۆڵەتەی ڕووسیا دیاریکردبوو لە 3.00 بەرەبەیان بەکاتی ناوچەکە، هیچ نیشانەیەک نەبوو بۆ پابەندبوونی سەربازانی ئۆکرانی ئەوانەی لە کارەگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵ بەرگری دەکەن.

سوپای ڕووسیا پاش ئەوەی شکستی هێنا لە زاڵبوون بەسەر بەرخۆدانی ئۆکرانییەکان لە باکوور، هێرشەکانی زەمینی لە ناوچەی دۆنباس لە رۆژهەڵاتدا زیاتر کردووە ،لە کاتێکدا لە هێرشەکانی ئاسمانی و تۆپخانەکانی بۆ سەر شوێنەکانی تر بە کیێڤی پایتەختەوە بەردەوامە.

ڕووسیا دەڵیت سەربازەکانی ناوچەکانی شاری ماریۆپۆلیان پاک کردۆتەوە ، ئەو ناوچەیەی کە سەخترین شەڕ و خراپترین ئازارەکانی خەڵکی بینیوە لە ٢٤ی مانگی 2وە، کە لاشەکان لە سەر شەقامەکانی کەوتوون، و باڵەخانەکانی وێرانبوون، و هەزارەها لە دانیشتوانەکەی لە هەلومەرجێکی سەختدا لە ژێر زەمینەکان خۆیان حەشارداوە.

ڕۆژی شەممە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند سەرجەم ناوچەکانی دانیشتوان لە ماریوپۆڵ لە هێزەکانی ئۆکرانیا پاککراونەتەوە، وتیشی تەنها چەند چەکدارێکی کەم لە ئازۆڤستاڵ ماونەتەوە کە بەردەوام شەڕ و پێکدادانی تێدا بووە.

دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسی لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاویکردەوە تاوەکو 16 ی مانگی چوار لە شاری ماریوپۆڵی گەمارۆدراو هێزەکانی ئۆکرانیا زیاتر لە 4000 کەسیان لەدەستداوە.

جێی باسە لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، هێزەکانی ڕووسیا بەردەوام هەوڵییانداوە شاری ماریوپۆڵی سەر دەریای ئازۆڤ بگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button