هەرێمی کوردستان.. لە 24 سەعاتی رابردوودا تەنها حەوت كەس توشی كۆرۆنا بوون

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئاماری 24 کاتژمێری رابردوی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارهکه، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا هەزارو 285 پشکنینی نوێ ئەنجامدراونو حەوت توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراونو 19 توشبوش چاکبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ توشبویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوه.