ئۆکراینا: ٢٠ هەزار سەربازی سوپای رووسیا کوژراون

لڤین:

ئۆکراینا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە سوپای رووسیا، ٢٠ هەزار و ١٠٠ سەرباز، ١٦٣ فڕۆکەی جەنگی، ١٤٥ کۆپتەر و ٧٦٢ تانکی لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوبات-١٦ نیسان، خستەڕوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ٢٠ هەزار و ١٠٠ سەربازی سوپای رووسیا کوژراون، هەروەها ١٦٣ فڕۆکەی جەنگی، ١٤٥ کۆپتەر، ٧٦٢ تانک، هەزار و ٩٨٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٣٧١ تۆپهاوێژ، ١٢٥ موشەکهاوێژ و ٦٦ سیتسمی بەرگری ئاسمانی رووسی، تێکشکێندراون.

لە لایەکی دیکەشەوە رووسیا، هەزار و ٤٥٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٧٦ تانکی سوتەمەنی، ١٣٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەشت کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button