تورکیا بەردەوامە لە دەستگیرکردنی کوردانی باکوری کوردستان

لڤین:

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر زۆر ماڵ و بە دەیان کەسیان دەستگیرکرد کە ژماریەکیان رۆژنامەنووسن.

بەپێی زانیاریەکانی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ، لێپرسینەوەکە بە بیانوی بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز ئەنجامدراوە و بریاری گرتنی ١٠٥ کەس دراوە. لەو ژمارەیە ئەمڕۆ ٦٦ کەسیان دەستگیرکران.

خاوەن ئیمتیاری رۆژنامەنی خۆبوون و رۆژنامەنووس قەدری ئەسەن و رۆژنامەنووس عەلی کۆچەریش دەستگیرکراون. دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامەد گواستراونەتەوە.

هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا ١٢ی نیسانیش لەژێر ناوی ‘ لێپرسینەوەی کۆبانێ’ لە ١٣ شار هەڵیانکوتایە سەر ماڵ و ناوەندەکانی هەدەپە و بە دەیان کەسیان دەستگیر کردبوو. باڵەخانەی هەدەپە لە ناوچەی جزیری شڕنەخ لەلایەن پۆلیسەوە وێرانکرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button