کاوە عەبدولقادر : باوەڕمان بە ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی نیە

لڤین:

کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت” ڕای فەرمی نەوەی نوێ ئەوەیە بە هیچ جۆرێک هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە هیچ هۆکارێک دوانەخرێت.

دەشڵێت” ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی کە ئێستا لەسەر هەڵبژاردن باسی دەکەن، یارییەکی نێوان ئەو دوو حیزبەیە چونکە هەردوو حیزبەکە لە هەڵبژاردن دەترسن، پەرلەمانیان پەکخستووە بەڵام ڕایناگەیەنن،

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاند” ئەگەر ناکۆکی پارتی و یەکێتی ڕاست بووایە و یاری نەبووایە ئەوا ! بۆچی له‌ حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕن؟! به‌یه‌كه‌وه‌ بڕیارده‌ده‌ن كه‌ مووچه‌ دوابخه‌ن؟! واتە لە حکومەت پێکەوە کێشەیان نیە بەڵام لە پەرلەمان کێشەیان هەیە.!

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button