مستەفا کازمی لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە

لڤین:

ڕۆژنامەی العرب چاپی لەندەن لە ژمارەی چوارشەممە 13 ی نیسان بە ئاماژە بە دۆخی چەقبەستووی سیاسیی عێراق لە پاش ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان ڕایگەیاند کە سیناریۆیەک بۆ مانەوەی مستەفا کازمی لە دەسەڵات و گۆڕانکاری لە کابینەکەی ئامادە کراوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا باسی زۆری لێدەکرێت.

لە یادداشتێکی ئەو ڕۆژنامەدا هاتووە کە عێراق بووەتە قوربانیی ئەم قەیرانە سیاسییە و گەڕانەوەی بڕیار بۆ لای سەدر لە دانوستانەکانی داهاتوو، دەسکەوتێکی نوێی نابێت، هەر بۆیە نزیکترین سیناریۆش هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێیە.

لە درێژەی ئەو یادداشتەدا هاتووە کە سەید موقتەدا سەدر بە دیاریکردنی موڵەتێک بۆ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانەکە نادات بەڵکوو دەیەوێت پیشان بدات کە پیاوە بەهێزەکەی ئەم هاوکێشەی عێراقە.

العرب ڕایگەیاندووە کە سیناریۆیەک ئامادە کراوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە گۆڕانکاری لە کابینەکەی و پێدانی دەسەڵات لە دۆسیە گرنگەکان لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و ئەمەش پێویستی بە ڕێکەوتنی سەرجەم لایەنەکان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button