سێیەم دەرگای بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لەنێوان هەرێم و ئێران كرایەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی راگەیاندوە كردنەوەی دەرگا بازرگانییەكە لە دەروازەكەیان بەگوێرەی ئەو رێككەوتننامەیەیە كە رۆژی 22ی 2ی ئەمساڵ لەنێوان پارێزگای هەولێرو پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای هەولێر ئیمزاكرا.
بەپێی راگەیەندراوەكە، دەرگاكە “دەرگای سێیەمی بازارچەی پەیوەست بە کاروباری بازرگانی بۆ هاوردە و هەناردەکردنی کاڵا و کەلوپەلی هەرێمی کوردستان و کەرەستەو کەلوپەلی ئێرانییە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران .”
راگەیەندراوەکەی دەروازەی حاجی ئۆمەران هێمای بۆ ئەوە كردوە كە “کردنەوەی ئەم دەرگایە، دەبێتە هۆی بەرفراوانی و زیاد بونی جموجوڵی بازرگانی و ئاسانکاری زیاترو خێرایی لە هاتن وچونی بارهەڵگرەکان و کەمکردنەوەی کاتی مانەوەی بارهەڵگرەکان لە نۆبەتی چونە ژورەوەو هاتنە دەرەوەو هەروەها بە تایبەتی دەبێتە ئاسانکارییەکی باشتر بۆ هەناردەی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران.”