ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی 5 تۆمەتباری دەستگیرکرد

لڤین

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، رایگەیاند: هێزەكانیان ئەو کەسانەیە دەستگیرکرد کە عەرەبێکیان لە چەمچەماڵ لەرێگەی شوان کوشت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی 15ی ئازاری 2022 کاتژمێر، 10 شەو لە قەزای چەمچەماڵ نزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگەی ناوشوان پێنج کەس بەناوەکانی (م ، ب ، م ) (ب ، ب ، ع) (ھ ، ڕ ، ع ) (ھ ، ع ، م ) (ک ، م ، م ) کەدانیشتوی قەزاکەن تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەکەن، شۆفێری بارهەڵگرەکە بەناوی (سەباح حەسەن خەڵەف ) لەنەتەوەی عەرەب پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی سپاردووە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا ئاماژەبەوەكراوە، دەستبەجێ هێزەکانیان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕوداوەکە، سەرەنجام هەر پێنج تۆمەتبارەکە دەدۆزرێنەوە و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لە 7 / 3 / 2022 لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیردەکرێن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیاندا دەگیرێت.

هەروەها “تۆمەتبارەکان لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button