چوارچێوەی ھەماھەنگیی: مۆڵەتەکەی سەدر رەت دەکەینەوە

لڤین:

چوارچێوەی ھەماھەنگیی کە شەش لایەنی شیعە لەخۆدەگرێت، رایگەیاند، ئەو وادەیە رەت دەکاتەوە کە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەد سەدر لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دیاری کردووە.

چوارچێوەی ھەماھەنگی کە لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقووق و پارتی فەزیلە پێکھاتووە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: “بەھیچ شێوەیەک ھەوڵمان و تاکڕەویی لەدەسەڵات و پەراوێزخستنی لایەنەکانی دیکە نەداوە، بۆیە پابەندنابین بە ھیچ وادەیەکی دیاریکراو کە بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دیاریبکرێت، چونکە ئەوا تەنھا چەقبەستووی سیاسی لێ دەکەوێتەوە”.

لە راگەیەندراوێکدا جەختیش کراوەتە لەسەر ئەوەی کە چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەسەر واقعی ئێستا بگەتە لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە، دوور لە تاکڕەویی و پەڕاوێزخستن، ھەروەھا پەرۆشی ئەوەیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە ھاوکار بێت بەتایبەتیش بۆ پێکھێنانی گەورەترین پێکھاتە ئەوەیش بەئامانجی بەدیھێنانی بەرژەوەندی وڵات.

ئەمەیش لە کاتێکدایە لە یەکی ئەم مانگە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر بەھۆی ئەوەی نەیتوانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبھێنێت، دەرفەتی ٤٠ رۆژی دایە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی کە حکوومەت سازانی نیشتمانی بەبێ رەوتی سەدر پێکبھێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button