کەشناسی: خۆڵبارین کۆتایی دێت

لڤین:

كەشناسی هەرێم كاتی كۆتایی هاتنی كاریگەری خۆڵبارینەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند، پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلەی سیلیزی دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ چوار شەممە بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بەهۆی خێرایی باوە، ئەمڕۆ خۆڵوتۆزێكی سوك لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك دروستدەبێت و لەكاتەكانی ئێوارەشدا كاریگەرییەكانی نامێنێت.

راشیگەیاند: سبەینێ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت، بەراورد بە ئەمڕۆش پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلەی سیلیزی دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button