لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان سكاڵای یاسایی لەسەر چەند دەزگایەكی میدیایی تۆمار كرد

لڤین:

سەندیكای رۆژنامەنوسان رایگەیاند: پاش ئەوەی چەند دەزگایەكی میدیایی لەسەر خولێكی رۆژنامەنووسی سلێمانی چەندین بوختان و دەلەسەیان بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لقی سلێمانی سكاڵای رەسمی لەسەر ئەو دەزگایانە تۆماركرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی سەندیكادا هاتووە: لقی سلێمانی خولێكی فێركاری سەركەوتووی بە دوو كۆرس ئەنجامدا كە كۆرسێك لە سلێمانی و كۆرسێك لە شاری ئەسفەهانی وڵاتی ئێران ئەنجامدراو نزیكەی بیست رۆژنامەنووسی شاری سلێمانی بەشدار بوون.

ئاماژەبەوەكراوە، پاش تەواوبوونی خولەكە چەند میدیایەكی رەسمی و سێبەر لە هەولێرەوە كەوتنە بڵاوكردنەوەی قسەی سەیرو بێ بنەماوهەڵبەستنی تۆمەت و بوختان بۆ بەشداربوانی خولەكەو سكرتێرو ستافی لقی سلێمانی سەندیكاكەو تۆمەتی زۆر نارەواو نابەجێیان دایە پاڵیان و لە خانەی ئەدەب و راستگۆیی دەرچوون و تەنانەت كاریان گەیاندە ئەو رادەیەی بڵێن ئەو گەنجانە كاریان بۆ وڵاتێكی تر كردوە، بۆیە ئەمڕۆ سكرتێری لقی سلێمانی سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو دەزگایانە تۆمار كرد كە خاوەنی مۆڵەتی رەسمین (باس-وشە) و ئەو دەزگایانەش كە وەك سێبەر بە بێ خاوەندارێتی كار دەكەن لەماوەی داهاتوودا سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكرێت.

هەرلە راگەیەندراوەکەدا هاتووەکە “رۆژنامەنووسان و شەقامی كوردستانیش دڵنیا دەكەینەوە كە یاسا دەكەینە سەروەرو تا ئەو كاتەی ماهیەت و رادەی راستگۆیی ئەو كەناڵانە بۆ خەڵك دەرنەخەین دەستبەرداری كەیسەكە نابین و مەرجە ئەو دەزگا بەناو میدیاییانە داوای لێبووردنی رەسمی لە گەنجانی بەشداربووی خولەكە بكەن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button