بەپەلە.. زیندانیانی شیلادزێ وەسێتنامەیان نووسیوە و مەترسی لەسەر ژیانیان درووستبووە

لڤین:

“بەھۆی بەردەوامبونیان لە مانگرتن لەپێناو ئازادی رەوشی زیندانیانی بادینان زۆر خراپه‌، لە لایەنەکان و دادگا بێ ھیوا بونە و وەسیەتنامەی خۆیان بە خێزانەکانیان داوە، یەکێکیان لە ھۆش خۆی چوە”

لەڕاگەیەندراوێكدا کە ڕۆژنامەنووس و نوێنەری زیندانیانی بادینان ایهان سعید بۆ رایگشتی کە وێنەیەکی دەست لڤین کەوتوە، دەڵێت، “بەھۆی بەردەوامبونیان لە مانگرتن لەپێناو ئازادی رەوشی زیندانیانی بادینان زۆر خراپه‌، لە لایەنەکان و دادگا بێ ھیوا بونە و وەسیەتنامەی خۆیان بە خێزانەکانیان داوە، یەکێکیان لە ھۆش خۆی چوە”

سەرباری ئەوەی پێشتر ھەموو لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادارکردوە کو دور لە ھەموو بنەما یاسایی و دیمۆکراسی و ئەخلاقیەکان ماوەی ساڵێک و چوار مانگە پێنج چالاکوانی شێلادزێ لەگەڵ چەندین زیندانی دیکەی بادینان لە ئاسایشی گشتی ھەولێر زیندانیکراون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ، بەداخەوە ئەمرۆ لە رێگای کەسوکاریانەوە ھەواڵی تێکچۆنی دۆخی تەندروستی ئەو پێنج زیندانیەی بادینانمان پێگەیشت کە خەلکی شێلادزێن، لەکاتی مواجھەدا کاک (کوڤان تارق رێکانی) لە ھۆش خۆی چوە و ھەندێکیان ماوه‌ی ٣٦ رۆژە و چواریشیان ماوەی ١٩ رۆژە دەستیان بە مانگرتن کردوە لە خواردن و دۆخیان زۆر خراپە و داوای ئاشکرا کردنی چارەنۆسیان دەکەن و وەسەتنامەی خۆشیان بە کەسوکاریان داوە کە چاوەرێی مردن دەکەن.

دەشڵێت، ئەم دۆسیەیە لەسەر ماف و ڕای جیاوزە کە پرسێکی گشتیە و چەندین پێشڵکاری بەرامبەریان کراون:
یەکەم: زیندانیەکان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجدراون، ڤیدیۆ کراوین.
دووەم: رێگەیان پێ نادەن پارێزەری خۆیان ببینن کە بەپێ (اصول محاكمات جزائية) بکۆژێکیش مافی پارێزەری ھەیە، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا دۆسیەکەی بچێتە دادگا.
سێیەم: لەکاتی لێکولینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانیان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردون کە نەیان زانیوە چی نوسراوە.

هەروەها تکا دەکات فریای ئەم چالاکوانە مەدەنیە بکەون:
یەکەم: بە زووترین کات رێگە بدەن چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنیان دیاری بکرێت کە بەپێ یاسا کارپێکراوەکان راگرتن و دادگایینەکردنیان نایاسایی یە.
دوه‌م: ڕای گشتی، میدیا، داواکاری گشتی و دەستەڵاتی دادوەری، لایەنەکان، و یونامی دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرانی وڵاتان لەھەرێم و رێکخروە جیھانیەک کار بۆ دیمۆکراسی و ماف و ئازادی بکەن، چونکە ئەو چالاکوانانە لەسەر ڕای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی سزادراون و ئەمەش مەترسیە بۆ سەر ئازادی ڕادەربرین.
بێ جگە لەم پێنج زیندانیانە دەیان کەسی دیکەش لەسەر بیرۆرای جیاوازی سیاسی لە زیندانن و بەشێکیان ٣ تا ٥ ساڵی بێ دادگاییکردن لە ئاسایشی گشتی حجزکراون.
ناو و رۆژی رفاندنی چاڵاکوانە دەستگیرکراوەکانی شێلادزێ کە تا ئێستا دادگایی نەکراون
مەحمود ناجی صديق (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
کوڤان طارق جبرائیل (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
یوسف شەریف ئیبراهیم (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
ئەمجەد یوسف موستەفا (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
نێچیرڤان بەدیع حاجی (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
تێبینی: زیندانیانی بادینان پێیان وتین ئەگەر کەیسەکەمان یەکلایی نەکرێت تا مردن لە مانگرتن بەردەوام دەبین، چونکە ئەوان بێ تاوانین و ئەگەر یاسا سەروەربێت دەستبەجێ ئازادەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button