نەوت دابەزی، زێر و دۆلار بەرزبوونەوە

لڤین:
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان، زیاتر بەرزبووەوە و بەشێوەى فرۆشتنى تاک گەیشتە سەروى 148 هەزار دینار.
دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ :
100 دۆلار به 147هه‌زارو 900 دیناره.
100 پاوه‌ن به 191 هەزار دیناره.
100 یۆرۆ به 160 هه‌زار دیناره.
100 لیره‌ی توركی به 10 هه‌زار و 350 دیناره.
100 هه‌زار تمه‌ن به پێنج هەزارو 400 دیناره.
هەروەها ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا به‌رامبه‌ر هه‌زارو ٩٤٧ دۆلاری ئه‌مریكییه.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
– نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤٦٢) هەزار دینارە.
– نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٤٠٧) هەزار دینارە.
– نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٣٤٧) هەزار دینارە.
– نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە (٤٢٤) هەزار دینارە.
هاوکات ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی نیسانی 2022، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 100 دۆلار و 38 سه‌نته، له كاتێكدا دوێنێ یه‌كشه‌ممه بە 102 دۆلار و 35 سه‌نت بوو.
هەروەها به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به 95 دۆلار و 89 سه‌نته، كه دوێنێ به 97 دۆلار و 84 سه‌نته مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.