ڕەمزان کادیرۆڤ: هێزەکانی ڕووسیا کیێڤ کۆنترۆڵ دەکەن

لڤین:
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕابەری چیچان ڕەمزان کادیرۆڤ دەڵێت ڕووسیا نەک تەنها هێرش دەکاتە سەر شاری ماریوپۆڵی گەمارۆدراو بەڵکو هێرشیش دەکاتەوە سەر کیێڤ و شارەکانی دیکەی ئۆکرانیا.
وتی ” هێرشێک دەبێت، نەک تەنها لە ماریوپۆڵ بەڵکو لە شوێن و شار و گوندەکانی دیکەش.”
وتیشی ” سەرەتا بەتەواوەتی لوهانسک و دۆنێتسک ئازاد دەکەین، دواتر کیێڤ و سەرجەم شارەکانی دیکەش دەگرین.”
کادیرۆڤ زۆرجار خۆی وەکو ” سەربازی ” سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ناودەبات، وتیشی نابێت هیچ گومانێک هەبێت سەبارەت بە کیێڤ.
وتی ” دڵنیاتان دەکەمەوە، هیچ گەڕانەوەیەک نابێت لەمەدا.”
ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا چەند جارێک کادیرۆڤییان بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کردووە، کادیرۆڤیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.