شاسوار عەبدولواحید داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات دەستوەردان لە هەرێم بکەن

لڤین:

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی ئاراستەی هێزە عێراقییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، شاسوار عەبدولواحید لە تویتەری خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات دەستبەجێ دەستوەردان لە هەرێم بکەن.

لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆسەی سیاسی لە هەرێم کۆتایی هاتووە،پەرلەمان پەکخراوە، نیەتێکی جدی نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تەواوی دامەزراوەکان توشی شەلەل بوون.

دەشڵێت، “بۆیە داوا لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە دەستبەجێ دەتسوەردان بکەن لە هەرێم بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد وە رزگارکردنی ئەوەی قابیلی رزگارکردنە، ئەگەر نا هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و سەقامگیری لەم دۆخەی کە خەریکە دەروات بەرەو تەقینەوە.

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئێمە هەم وەک ئۆپۆزسیۆن و هەمیش هاوڵاتییانی هەرێم ناچارین هەنگاوی تر بگرینە بەر بۆ بەرگریکردن لە مافی هاوڵاتییان و ژیانێکی شەرەفمەندانە و بەرگریکردن لە ئازادی تاک و دیموکراسی”.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بە مەرسومێکی هەرێمی رۆژی ١ی ١٠ی ٢٠٢٢ی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button