ڕۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت

لڤین:

رۆژی یەكشەممە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت و ئیمانویڵ ماكرۆن، سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتەش یەكێكە لە كاندیدە بەهێزەكان.

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە فەڕەنسا پێنج ساڵ جارێك بەڕێوە دەچێت و بە دوو خول ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ رۆژی 10ی نیسان و 24ی نیسان، ئەمساڵ هەریەك لە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا و مارین لۆپێن دوو كاندیدی بەهێزن، بەڵام پێناچێت هیچ لە گەڕی یەكەمدا بتوانن سەركەوتن بەدەست بێنن.
لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە 47 ملیۆن فەرەنسی مافی ئەوەیان دەبێت روو لە بنكەكانی دەنگدان بكەن بۆ ئەوەی لە نێو 12 كاندیدا سەرۆك كۆماری پێنج ساڵی داهاتوویان هەڵبژێرن.
بەپێی دوایین راپرسییەکان ئەوە دەردەخەن کە، ئیمانوێل ماکرۆن 26٪ی دەنگەکان، ماری لوپێن 25٪ی دەنگەکان، ژان میلانشۆ 17٪ی دەنگەکان، ئێریک زێمور 8٪ی دەنگەکان، ڤالێری پێکرێس 8٪ی دەنگەکان، یانیک جادۆ 4٪ی دەنگەکان و ئان هیداڵگۆ 2٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن.
ماکرۆن بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2017دا  بوو بە گەنجترین سەرۆکی ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button