ئێران سزای ئەمریکا دەدات

لڤین:

تاران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند،”سزای خستووەتە سەر ژەنەڕاڵێکی خانەنشینی ئەمەریکا و 23 کەسی تری ئەمەریکایی وەک دەڵێت دەستیان هەبووە لە کردەوەی کە تاران بە تیرۆرسم و سەرپێچیکردن لە مافەکانی مرۆڤ وەسڤی دەکات.”

ئەم ڕاگەیاندنەی تاران چەند ڕۆژێک پاش ئەوەیە کە واشنتن سزای نوێی سەپاند بەسەر ئێراندا هاوکاتی وتووێژە گرنگەکانی ڤیەننا بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015ی زلهێزانی جیهان لەگەڵ ئێراندا.

ژەنەڕاڵی خانەنشینی ئەمەریکایی کە ڕێبەرایەتی نێوەندی سەرکردایەتی ئەمەریکای دەکرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێو ئەو 24 کەسەیە کە ئێران سزای سەپاندووە بەسەریاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button