ئەم مانگە مووچەی بەشێک لە کەم ئەندامان ڕادەگیرێت

لڤین:

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت،ئەم مانگە موچەی ئەو کەم ئەندامانە ی سەد هەزاریان هەیە ڕائەگیرێت مەبەستی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی لە موچەو دەرماڵە.

هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە کە ، هەموو ئەو بەڕێزانەی خانەنشینن یان شەهیدانەیان هەیە و گرێبەستن دوای هێنانی پشتگیری ڕاستەوخۆ کەمئەندامیەکانیان پێدەدرێتەوە.

هەروەها ئەوانەی فەرمانبەرن پێویستە پشتگیری فەرمانگەکەیان بهێنن تا کەمئەندامیەکەیان بۆ بکرێتە دەماڵە دوای هێنانی پشتگیری بە هەمان شێوە ئەوانیش ڕاستەخۆ کەمئەندامیەکەیان بۆ خەرج ئەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button