شاڵاو عەلی عەسكەری: پارتی سیاسەتی برسیكردنی سلێمانی پەیڕەودەكات

لڤین:

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت: پارتی بۆ فشارخستنە سەر یەكێتی سیاسیەتی برسیكردنی سلێمانی پەیڕەودەكات. دەشڵێت: یەكێتی بەبێ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران و گۆڕانكاری لەسیستمی هەڵبژاردن بەشداری هەڵبژاردن ناكات.  

شاڵاو عەلی عەسكەری كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند:داهاتی نەوت لای پارتییەو كەس ئاگاداری نیە، تەنانەت وەزیری دارایش دەڵێت تەنها ئاگاداری ئەو پارەیەن كە بۆ مووچە حكومەت دەیداتەوە وەزارەتی دارایی، نەك ئاگاداری تەواوی داهاتی هەرێم بین.

لەبارەی ئەو فشارانەی دەخرێتە سەر سلێمانی رایگەیاند: سیاسەتێكە سلێمانی برسی دەكات، هیچ كەسێك لەرقی هاوسێكەی مناڵەكانی و ماڵی خۆی برسی بكات، ئەوەی هەیە بەشێك لەبرادەرانی پارتی بۆ فشارخستنە سەر یەكێتی  سیاسیەتی برسیكردنی سلێمانی پەیڕەو دەكەن.

لەبارەی هەڵبژاردن و داواكاری یەكێتی لەگەڵ لایەنەكانی تر جگە لەپارتی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، رایگەیاند: یەكێتی رێگرنیە لەهەڵبژاردن یەكێتی بەو مەرجانەی هەیەتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام بەپێی ئەو رێككەوتنە سیاسیەی بۆ پێكهێنانی حكومەت كراوەو بەو رێككەوەتنە یەكێتی بەشداری كردوە ئەوەیە هەر بابەتێك رەهەندی نیشتمانی هەبێت دەبێت كۆدەنگی لایەننەكانی لەسەر بێت، بۆیە هیچ لایەنێك جگە لەپارتی بەم شێوازی هەڵبژاردنە رازی نین.

بۆ پاكردنەوەی تۆماری دەنگەرانیش وتی: تۆماری دەنگدەران ئەوەی لای كۆمسیۆنی هەرێمە لەگەڵ ئەوەی لای بەغدایە جیاوازییەكەی 400 هەزار دەنگدەرە، بۆیە دەبێت تۆماری دەنگدەرانی هەرێم پاكبكرێتەوە.

لەبارەی كورسی كۆتاو پێكهاتەكانیش لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: 11 كورسی كۆتاكان لەپەرلەمان نوێنەری راستەقینەی پێكهاتەكان نین، بەڵكو ئەندامی پارتین.

شایەنی باسە لە دوای دروستبوونی ململانێکانی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار بەبەردەوامی میدیای یەکێتی هێرش دەکاتە سەر پارتی و ئەوانیش لە ڕێگای میدیا سێبەرەکانیانەوە هێرش دەکەنە سەر یەکێتی.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button