میدیای پارتی: دۆخی شنگال تادێت خراپتر دەبێت

لڤین:

وەکیلی میری ئێزدییان ھەرمان میرزا بەگ، دەڵێ، ڕەوشی ئێزدییان خراپە ناکرێت ئەم ڕەوشە خراپە درێژە بکێشێت ده‌شڵێ، ئەوەی باجەکەی دەدات ھەر ئێزدییەکان خۆیانن و بوونەتە قوربانی بەرژەوەندیی ئەو ھێزه‌ نایاساییانه‌ و دەبێت ئەو ھێزانە نەمێنن”.

ھەرمان میرزا بەگ، لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “دۆخی شنگال تادێت خراپتر دەبێت، ئەمنیەتی شارەکە کەس نازانێ چی لێدیت چونکە ئەو ھێزانە لە شنگال ئاگایان لە ئایندەی ئێزدییان نییە و سەرقاڵی بەھێزکردنی پێگەیی خۆیانن”.

گوتیشی: “لە ھیچ شوێنێکی دونیادا نەبووە ئاینێکی تەواو لە ژێر ئاوارەیی و سەختی ژیان دابێت و زیاتر لە ٧٠٪ لە ئاوارەییدان و بە ھەزاران کەسیش ڕفێنراون، بۆ ئەمەش دەبێت چارەسەرییەکی نێودەوڵەتی ھەبێت دۆخی ئێزدییان چارەسەر بکرێت و ڕێککەوتنی شنگالیش جێبەجێ بکرێت”.

دەشڵێ: “ململانێیەکی نێودەوڵەتی لە نێو ئێزدییان دا دەکرێت، ئەوەی باجەکەشی دەدات ھەر ئێزدییەکان خۆیانن، ئێزدیەکان بوونەتە قوربانی بەرژەوەندیی ئەو ھێزانە و نایاسایین و دەبێت ئەو ھێزانە نەمێنن”.

وەکیلی میری ئێزدییان ئاماژەی بەوەدا: “ئەوەی لە ئێزدییان به‌ خاوەن دەرکەوت تەنیا سەرۆک بارزانی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون، ئێستاش بە ھەزاران کەس لە ھەرێمی کوردستانن، چونکە شوێنی پاراستنی ئێزدییان لە رۆژھەڵاتی ناڤیندا تەنیا ھەرێمی کوردستانە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button